(ABNA24.com) ئەندامی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا و بەربژێری هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2020 وتی : شەڕی ئەگەری لە گەڵ ئێران بیرەوەری شەڕی ئێراق دەکات بە سەفەرێکی گەشتیاری .
تولسی گابارد یەکێک لە بەربژارانی پارتی دیموکرات بۆ خۆلی سەرەتایی هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ساڵی 2020ی ئەمریکا ، لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی هەواڵیی فاکس نیوز وتیشی : کاربەدەستانی کوشکی سپی ئێمە نزیکتر دەکەنەوە بە شەڕ لە گەڵ ئێران ، شەڕێک کە لە چاو شەڕی ئێراق زۆر کاولکارتر دەبێت .
گابارد وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە ساڵی 2005 لە بەشی پیزیشکی ئەرتەشی ئەمریکا لە ئێراق ئامادە بووە درێژەی دا : ئەو شەڕە بۆ ئێراقیەکان و ئەمریکیاییەکان قوربانی زۆری بووە و منیش هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی بەرجی سامناکی مرویی بوو ەبڵام شەڕەی ئەگەری لە گەڵ ئێران ئەو شەڕە وەکوو سەفەری گەشتیاری دەبێت . گابارد لە درێژە دا وتیشی : چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام پەرە سەندنی بایکوتگەلی زاڵمانە ، ناساندنی بەشێک لە هێزی سەربازی ئێران وەک ڕێکخراوی تڕوڕیستی و ناردنی هێزی زۆرتر بۆ ناوچە کردەوەگەلێکە کە دەوڵەتی هەنووکەیی ئەمریکا لە پێناو توند بوونەوەی بارگرژی لە گەڵ ئێران ئەنجامی داوە .
گابارد وتیشی : تازە پارێزەرانی کوشکی سپی عەرەبستان و نتانیاهو هەلێکیان ڕەخساندووە تا بۆ تڕەمپ زۆر سەخت بێت کە بەر بگرێت بە شەڕ لە گەڵ ئێران . ئەو بەربژارەی سەرەتایی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا جەختی کرد واشنگتون دەبێ لە پلەی یەکەمدا بەرژەوەندی خەڵکی ئەمریکا لەبەرچاو بگرێت لە شەڕ لە گەڵ ئێران خۆ ببوێرێ و بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی . گابارد لە یەکەم خولی مونازرەی هەڵبژاردنی بەربژارانی دیموکراتیش جەختی کردووە لە سەر پێوویستی بەرگرتن بە شەڕ لە گەڵ ئێران.
/129
وشداری ئەندامی کونگرەی ئەمریکا : ئەگەر بێتوو شەڕ لە گەڵ ئێران ڕوو بدات ، شەڕی ئێراق سەفەری گەشتیاری دەبێت
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٩
News ID: 957334
ئەندامی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا و بەربژێری هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی 2020 وتی : شەڕی ئەگەری لە گەڵ ئێران بیرەوەری شەڕی ئێراق دەکات بە سەفەرێکی گەشتیاری .